ئێران: سیخوڕێکى مۆساد لەبانە دەستگیراو یەکێکى دیکەش لەسێدارە درا

2 مانگ لەمەوپێش
ئاژانسى هەواڵى تەنسیمى ئێران، لەزارى بەرپرسانى سوپاى ئەو وڵاتەوە ئاشکرایدەکات توانیویانە کەسێک کە بە تاوانی جەنگ سیخورى مۆساد لەسێدارەبدەن ئەو کەسە لەسەر زەویەوە بۆ بەرژەوەندیەکانى ئیسرائیل کارى کردووە.
بەپێى زانیاریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕین بە پڕۆسەی تەواوی ڕێوشوێنی تاوانکاری و پشتڕاستکردنەوە و یەکلاییکردنەوەی حوکمەکەى لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و هەڵواسرا.
ئەو کەسەى لەسێدارە دراوە ناو ئیسماعیل فیکری کوڕی خودانازارەو لە مانگی یانزەى ساڵى ڕابردوەوە پەیوەندی بە مۆسادەوە کردوەو سیخوڕی کردوە بۆیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی تەکنیکی و هەواڵگریدا سوپاى ئێران توانیویانەا دەستگیرى بکەن.
بەپێی بەڵگەنامەکانی کەیسەکە، ئیسماعیل فیکری لە ماوەی هاوکاری لەگەڵ موساد هەوڵیدا زانیاری نهێنی و هەستیاری پێشکەش بە دوژمنانی ئێران کردوەو لە بەرامبەردا پاداشتى پارەى وەرگرتوە.
لەلایەکى دیکەوە، میدیای ئێران: هێزە ئەمنییەکانى ئێران ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن گەورە سیخوڕێکی موسادیان لەشارى بانەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکردووە لە کاتێکدا ئەو کەسە هەوڵی ئەوەیداوە لە ئێران بچێتە دەرەوە، بەڵام دەستگیرکراوە.
شەوى ڕابردووش پۆلیسی ئێران لەڕاگەیەندراوێکیاندا ئەوەیان خستەڕوو دوو بریکاری ناوخۆیی مۆسادیان لە تاران دەستگیرکردوە، بەوتەى پۆلیس هاوکات دەستیان بەسەر 200 کیلۆگرام مادەی تەقەمەنی و 23 درۆندا گرتووە.
