نەتەنیاهۆ: سەرکردەکانی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکانیانن

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی سەرکردە باڵاکانی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکانیانن، چونکە هەستیان بەوە کردووە چی لە رێگادایە.

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەدا، ئێران نیازی هەبوو چەکی ئەتۆمی بداتە دەست هێزە تیرۆریستییەکان، کە هەڕەشەیەک بوو بۆ جیهان، گوتیشی ئۆپراسیۆنەکەش بە پشتگیری ترەمپ ئەنجامدرا کە بۆ یەکەمجار پیشەسازی نەوت و غاز و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج.

هەروەها نەتانیاهۆ دەڵێ، زیاتر لە 150 شوێنی کردووەتە ئامانج و زیانێکی گەورەی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەیاندووە کە پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆ چەندین ساڵ دواخستووە و زانایانیشی کردووەتە ئامانج.

لەلایەکى دیکەوە رۆژی دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، بەم زووانە دانیشتووانی تاران باجی ئەو هێرشانە دەدەن کە سوپای ئێران دەیانکاتە سەر ئیسرائیل..

ئەوەش دوای هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 5 کەس و برینداربوونی 92 کەسی دیکە. 
 
بەگوێرەی ئاماری تیمە فریاگوزارییەکانی ئیسرائیل، لە چوار رۆژی هێرشەکانی ئێران دا 21 کەس کوژراون و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
کاتز لە ئێکس دەڵێت، ئێران بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ئیسرائیل، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ساردکردنەوەی سوپای وڵاتەکەی لە بەردەوامبوون لەو هێرشانەی توانا سەربازییەکانی پەک خستوون. 
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەم زووانە دانیشتووانی تاران باجەکەی دەدەن." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار