ناتانیاهۆ: بەیارمەتى خودا ئێمە لەسەر ڕێگای سەرکەوتنین

12 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەرەو گەیشتن بە دوو ئامانجی سەرەکی هەنگاو دەنێت کە بریتین لە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی و نەهێشتنی هەڕەشەی مووشەکی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاسمانی سەر تاران کۆنترۆڵ دەکات و دەشڵێت: ئێمە لەسەر ڕێگای سەرکەوتنین.

نەتەنیاهۆ، ئەوەشى وت: لای ئێمە ئێران بووەتە غەززە و باشووری بەیرووت و ئیستا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئاسمانی ئێرانی کۆنترۆڵکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری و ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل، سەردانی بنکەی ئاسمانی تەلنۆفیان کردوە.

لە میانەی سەردانەکەدا نەتانیاهۆ ستایشی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاسمانی کرد و ڕایگەیاند: بە ناوی گەل و دەوڵەتی ئیسرائیل، ئێوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکەن، وتیشى:  بە یارمەتی خودا، ئەوەى ئێمە دەیکەین و سەرکەوتوو دەبین، و بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە چوارەمین ڕۆژی خۆیەوە و بە هێرشێکی نوێ کە تاران بە "بەهێزترین و وێرانکەرترین" وەسفی کرد. 

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە لانیکەم ئەمڕۆ هەشت کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و وتی: "بە ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێمە، خەریکی قسەی ناشرین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر سوپای قودس و بارەگا سەربازییەکانی ئێران لە تارانی پایتەخت دەستپێکردووە. وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هەنگاونان بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ لێدان لە هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامەی مووشەکی.

سوپای قودس ڕایگەیاند کە هێرشەکان ٢٠ بارەگایان کردۆتە ئامانج، هەروەها لە کاتی هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەناوبردنی فەرماندەی سوپای قودسی ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار