ئیسرائیل: 56%ی خانوەکان پەناگەیان پارێزراویان نییە
.png)
5 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانى ئیسرائیل لەزارى بەپرسانەوە ڕایدەگەیەنن 56%ی خانوەکان پەناگەیان پارێزراویان نییە، لەکاتى هێرشەکانى مووشەکی بالیستیک لە ئێرانەوە زۆرێکیان ناچار دەکات دەچنە قوتابخانەکان، وێستگەی شەمەندەفەرو شوێنە گشتییەکان خۆیان حەشار دەدەن.
چەند خولەکێک دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوخۆى سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاند لە نزیک پەناگەکان بمێننەوە بەیانی زووى دووشەممە، نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتى دانیشتووی گەڕەکێکى قودس چونەتە ناو پەناگەیەکی گشتی لە قوتابخانەیەکى ناوچەکە.
کەژوورى خوێندن و تاقیگەی کۆمپیوتەرى خوێندکاران بووە لە کاتی ئاساییدا، لەناکاو قەرەباڵغى دروستبووە چەند کەسێک بەبیجامە و ئاژەڵە ماڵییەکان و کیسی خەوتنەوە و خەڵک بە نائومێدیەوە سەیری شاشەی مۆبایلەکانیان دەکرد لەناو پەناگەکە.
لە ژوورێکى قوتابخانەکەدا، گڵۆپەکان کەمکرانەوە لەکاتێکدا چەند دایک و باوکێک هەوڵیان دەدا منداڵە بچووکەکانیان دڵنەوایی بدەنەوەو بیانخەوێنن، لە ژوورێکی گەورەتردا کە تەنیشت بوو، شاشەیەکی گەورە نوێکارییەکانی هەواڵەکانی بە زمانی عیبری پەخش دەکرد.
ئەمە دیمەنى دووبارە بوونەوەى شەوانەو رۆژى هاوڵاتیانى ئیسرائیلە، ئەم دیمەنانەى سەرتاسەری وڵات هاوڵاتیانی بەریتانیایان بیردەخاتەوە کە لە وێستگەکانی ژێرزەمیندا پەنایان گرتووە لە کاتی بۆردومانەکانی ئەڵمانیا لە ساڵانی ١٩٤٠-١٩٤.
ئیسرائیلییەکان لەناوچە پارێزراوەکاندا خۆیان حەشارداوە، خۆیان دەپارێزن لە موشەکی بالیستیک کە لە ئێرانەوە تەقێنراون وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیل و وەزارەتى تەندروستى، لە دوای دەستپێکردنی خولی ئێستای شەڕو توندوتیژییەکان لە ڕۆژی هەینیەوە، ٢٤ کەس کوژراون و نزیکەی ٦٠٠ کەسیش برینداربوون لە ٣٠ شوێنی جیاوازى سەرانسەری وڵات. بەپێی زانیاریەکان زۆربەی ئەوانەی کوژراون لە پەناگەدا نەبوون کاتێک ماڵەکانیان بەرکەوتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە چوارەمین ڕۆژی خۆیەوە و بە هێرشێکی نوێ کە تاران بە "بەهێزترین و وێرانکەرترین" وەسفی کرد.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە لانیکەم ئەمڕۆ هەشت کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و وتی: "بە ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێمە، خەریکی قسەی ناشرین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر سوپای قودس و بارەگا سەربازییەکانی ئێران لە تارانی پایتەخت دەستپێکردووە. وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هەنگاونان بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ لێدان لە هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامەی مووشەکی.
