فرۆکەوانێکى ئیسرائیل شەوى هێرشەکەى ئێران دەگێڕێتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش
لە شەوی کردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی F-15 تەنها فڕۆکەیەکی ئێرانی بینییوە کەویستویەتى گەشت بکات، لەگەڵ هەستکردن و بینینی فرۆکەکانى سوپاى ئیسرائیلدا گەڕاوەتەوەو نیشتوەتەوە، ئەو فرۆکەوانە ئیسرائیلیە بەشێک لە ڕووداوەکانى شەوى هێرشە گەورەکەى ئیسرائیل دەگێرێتەوە.
کەناڵى ١٤ى ئیسرائیل، چاوپێکەوتنى لەگەڵ فرۆکەوانێکى ئیسرائیل کردوە بەبێ ئەوەى ناوو زانیارى زۆرى لەسەر ئاشکرابکات، باس لەشەوى هێرشەکە دەکات، ئەو فرۆکەوانە هەر لەسەرەتای کارکردنیدا لە هێزی ئاسمان، بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا کردووە کە سیناریۆیەکی هاوشێوەى هێرشەکەى ئێرانبووە.
ئەو وتى: ساڵانێکە ئێمە ئامادەکاریمان کردووە، بەڵام باوەڕم نەدەکرد کە ئەمە ڕووبدات. تائەو بەرەبەیانەى کەبەرەو ئێران فرێن وتم ئەمشەو بۆ شتە ڕاستەقینەکە دەفڕین تێگەیشتم کە ئەو جل و بەرگەى لەبەرمە هى کاتى ڕاهێنانەکان نییە.
فرۆکەوانەکە دەشڵێت هەر کۆمەڵە فڕۆکەیەک کە ئەو شەو هەڵفڕین، ئەرکی تایبەتی خۆمان بۆ دیاریکرابوو، هەندێکیان بۆ هێرشکردنە سەر شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەوانە دەکران، هەندێکیشیان بۆ کوشتنى فەرماندەو کەسایەتییە باڵا سەربازییەکان، ئامانجەکەى من لێدان و لەکارخستنى ئەو شوێنى هەڵدانى موشەکەو فرۆکەکان بوو.
فرۆکەوانەکە باس لەوەدەکات ڕۆژیک پێشتر بەکارى تەکنیکی خەوتنەوە سەرقاڵ بووە، ئاگاداریانکردین ئەوەی پێویستت پێیەتی لە ماوەی فڕینەکەماندا خەوتنێکى باش و هەڵگرتنى خواردن و خواردنەوەیە، چونکە گەشتێکی لەم شێوەیە پێویستی بە هێزی جەستەیی و دەروونی هەیە، بە سادەیی دەبێت تەرکیزەوە بگەیتە شوێنى دیاریکراو.
هەروەها دەشڵێت: گەیشتینە ئاسمان و من چوکە ڕۆژئاواى ئێران کاتێک هێرشم کردە سەر شوێنى مووشەکەکان، سیستەمی کۆنترۆڵم تێکشکاند و هەر بۆمبێک کە فڕێم دەدا بە مانای کەمتربوونی مووشەکێکە کە بەسەر هەموو خێزانەکانماندا هەڵدەدرێت.
ئەو فرۆکەوانە ئەوەش دەگێرێتەوە کاتێک نزیک بونەتەوە لەئاسمانى ئێران، تەنها فڕۆکەیەکى جەنگى جۆری ئێف ١٥ بینیوە، کە لە بنکەیەکەوە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەوە هەڵدەفڕی، بەڵام زۆر بەخێرایی گەڕایەوەو نیشتەوە.
پێشبینی دەکات: پێدەچێت فڕۆکەوانەکە هەستی بەوە کردبێت کە لێی نزیکبووینەتەوە"، پێدەچێت نەیویستبێت هیچ پەیوەندییەکی بەم ڕووداوەوە هەبێت، و ڕایکردبێت بۆ ئەوەی خۆی بشارێتەوە.
