لەتیف ڕەشید و مالیکى: ئیسرائیل هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ناوچەکە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتیان کرد کە دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، پێشوازی لە سەرۆک کۆمارى عێراق، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید کردوە.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات و خێراتربوونی تەحەددای ناوچەیی کرا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددیاتی ناوچەکەدا هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران".

ئەوەش خراوەتەڕوو هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی عێراق و گەلەکەی و سەقامگیرییەکەی و چەسپاندنی بەرەی ناوخۆ و بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق کردەوە". 

کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری دیالۆگ و هێمنی و بەکارهێنانی عەقڵ لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی گەلان و ئاسایشی دەوڵەتان بپارێزێت، هەروەها ناوچەکە لە گرژی و پەرەسەندنی زیاتر بپارێزێت.

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ هەردوولا ئیدانەی توندی خۆیان بۆ دەستدرێژیی زایۆنیستەکان دژی ئێران دەربڕیوە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "ئەم پەرەسەندنە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار