ئیسرائیل بە 50 فڕۆکە هێرشدەکات، بۆ یەکەمجار موشەکی فاتح تاقیکرایەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ فڕۆکەی جەنگی هەڵیانکوتایە سەر تاران و هێرشکراوەو لەوێش دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
ئێرانیش بۆیەکەمجارە مووشەکی نەوەی یەکەمی فاتحی بەکارهێناوە و زیان و ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی میدیای سوپای پاسداران، ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر زانکۆی سەربازیی ئیمام حوسێن لە تاران.
بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، 18-06-2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە مەبەستی بەئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازیی ئێران، زنجیرە هێرشێکیان کردووەتە سەر رۆژهەڵاتی تاران.
هاوکات میدیای سوپای پاسداران بۆردوومانی زانکۆی سەربازیی ئیمام حوسێنی لە تاران پشتڕاستکردەوە کە باڵەخانە سەرەکییەکەی دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە.
لە دوو کاتژمێری یەکەمی دوای نیوەشەودا، ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا و بەهۆیەوە تەقینەوە لە تەلئەبیب ڕوویدا.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار لە شەپۆلی یازدەیەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینەی ٣ نەوەی یەکەمی مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی فاتح کەڵکیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکانی فەتاح چوونەتە ناو قەڵغانی بەرگری مووشەکی و پەناگەی ئیسرائیلیان هەژاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو مووشەکانە پەیامێکیان سەبارەت بە هێزی ئێران بۆ هاوپەیمانی وەهمی و شەڕخوازی تەلئەبیب ناردووە"، ئاماژەی بە ئەمریکا کرد کە ئاماژەی بە ئەگەری پەیوەستبوون بەو هێرشانە کردووە.
سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە باکووری ئیسرائیل و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی دەریای مردوو ڕاگەیاند.
لە شەشەمین ڕۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەبرەکەی لەگەڵ ئێران تەواو دەبێت و داوای کرد خۆی ڕادەست بکات. کەناڵی 12 بڵاویکردەوە، خەمڵاندنەکان لە ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت ئەمریکا بەشداری شەڕی دژی ئێران بکات.
ئێران دەیان مووشەکی بە ئامانجی ناوچەی گەورەتری تەلئەبیب و ناوەڕاستی ئیسرائیل و تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە قودس و تەلئەبیب بیستراوە، بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان.
لەلایەکى دیکەوە ڕۆژنامەی مەعاریف بڵاویکردەوە، دوای کەوتنی مووشەکەکانی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیلیان بۆ شوێنی جیاجیا گواستراوەتەوە.
مەعاریف لە زاری شارەوانی تەلئەبیبەوە بڵاویکردەوە، سەرقاڵی پشکنین بۆ ئەو باڵەخانانەن کە بەهۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ڕووخاندنیان بدەن یان نا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی ئێران وایکردووە ئیسرائیل سەدان خێزان بگوازێتەوە بۆ هۆتێلەکان بەهۆی زیانەکانی باڵەخانەکانەوە.
