ئیسرائیل: فرۆکەیەکمان لەئێران کەوتوەتە خوارەوە

دوێنێ
وەزارەتی بەرگریی و سوپاى ئیسرائیل پشتڕاستی ئەوەدەکەنەوە کە لەکاتی چالاکییە ئۆپەراسیۆنییەکان بۆردومانى ئامانجەکانیان لە ئێران، مووشەکێکی سەرزەوی بۆ ئاسمان ئاراستەی فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی کەوتوەو کەوتوەتە خوارەوە.
سوپاى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، فرۆکەکە لە ئاسمانی ئێران کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ ترسێکیش لەوەنیە کە دزەپێکردنی زانیاری ڕویدابێت.
ڕۆژنامەنووسێکى ئیسرائیلیش بەناوى یائیر ئاڵتمان ئاشکرای کرد کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە لەم دواییانەدا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە لە ناوچەی ئیسفەهان خرایە خوارەوە، جۆرێکى زۆر پێشکەوتوو بووە.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن کۆمپانیای سەربازی ئیسرائیلی ئێلبیتەوە دروستکراوە، کە بۆ ئەرکی هەواڵگری و سیخوڕی و چاودێری دوورمەودا دیزاین کراوە.
بەگوێرەی ئەم پەیامنێرە، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جگە لە بەرنامە هەواڵگرییەکانی، توانای هێرشکردنە سەر ئامانجە زەمینییەکانیشی هەیە و بەهاکەی بە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
لە شەشەمین ڕۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، بڕیارێک سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران نەبووە.
هاوکات عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: وڵاتەکەی بە زۆر وەڵامی "کیانێکی زایۆنیستی" دەداتەوە و هەرگیز سازش لەگەڵیدا ناکات.
هاوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، بەمزووانە هێرش دەکەنە سەر ئامانجی دیکە لە ئێران و "بارەگاکانی حکومەت لە ئێران وێران دەکەین."
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، "بارەگاکانی حکومەت لە ئێران رووبەڕووی بۆردومان و وێرانکاری دەبنەوە، لە دەزگای پەخشی فەرمییەوە دەستمان پێکردووە و بەمزووانە هێرش دەکەینە سەر ئامانجی دیکەش."
