عێراق گروپە چەکدارەکان پابەند دەکات خۆیان لەشەڕ بەدوور بگرن

2 ڕۆژ لەمەوپێش
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت باسی لەوە کردووە، حکومەتی عێراق لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکاندایە تا لە شەڕی ئیسرائیل و ئێراندا کاردانەوەیان نەبێت.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، هێزە شیعییە گەورەکانی عێراق نایانەوێت دۆخەکە ئاڵۆز ببێت و لەگەڵ ئەوەدان سنووری شەڕەکە سنووردا بێت، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە گەورەترین هێزی چوارچێوەی هەماهەنگییە دەیەوێت قەیرانەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سودانی هەوڵەکانی لەناوخۆی عێراقدا چڕکردوەتەوە تا کۆنترۆڵی دۆخەکە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ نێردەی وڵاتان کۆبوەتەوە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکاندان.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراقی بە رۆژنامەکەی گوتووە، تەواوی هێزە سەربازییە عێراقییەکان کە نزیکن لە ئێرانەوە لەم دۆخەدا لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوکارن تا عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکە بەدووربێت.
