نەتانیاهۆ: بەدەست زیانی زۆر و ئازاربەخشەوە دەناڵێنین

22 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بۆیەکەمجارە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە ئیسرائیل تووشی زیانى زۆبوون و دەڵێت: بەدەست زیانی زۆر و ئازاربەخشەوە دەناڵێنین، هاوکات سوپاسی ترەمپ دەکات کە "لە تەنیشت ئێمەوە وەستاوە".

لە بەیاننامەیەکى ڤیدیۆیی تۆمارکراوى ڕۆژانەیدا ئەمشەو،  سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل وتى: سوپاسى ترەمپ دەکەم لە تەنیشت ئێمەوە وەستاوە، ئێمە لە پەیوەندییەکی بەردەوامداین، لەنێویاندا شەوی ڕابردوو- گفتوگۆیەکی زۆر گەرممان کرد.

ناتانیاهۆ دان بەوەدا دەنێت کە ئیسرائیل تووشی "زۆر زیان، زیانێکی پڕ لە ئازار" بووە، وتیشى: بەڵام دەبینین بەرەی ناوخۆ بەهێزە، گەل چەسپاوە و ئیسرائیل لە جاران بەهێزترە، ئاماژە بەوە دەکات کە “شەڕێکی چڕ لە کەرتی غەززە بەردەوامە.”

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەیان لەنێوبردنی هەڕەشەی مووشەکی و ئەتۆمیی ئێرانە، وتى: کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانمان کردووە.

رۆژی شەشەمی ململانێکانە، ئێران و ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر یەکدی و دۆناڵد ترەمپیش لە لێواری بڕیاردانە بۆ بەشداریکردن لە جەنگەکە. ئەمە دوایین پێشهاتەکانن
 
ئیسرائیل و ئێران رۆژی چوارشەممە، لە شەشەمین رۆژی هێرشەکاندا لە چڕترین رووبەڕووبوونەوەی مێژوویاندا، دیسان هێرشیان کردەوە سەر یەکدی، ئەمەش ترسەکانی درێژبوونەوەی جەنگەکە کە رەنگە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگرێتەوە، زیاد دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار