نەتەنیاهوو: ئێران باجێکی گەورە دەدات

13 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران باجێکی زۆر گەورە دەدات، دوای ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە کردییە سەر وڵاتەکەی. 
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بێ وەڵام نامێنێتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە ئێران کردییە سەر ئیسرائیل و تاران "باجێکی گەورە" دەدات. 

بەرەبەیانی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە تەلئەبیب.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە ئێران و بەتایبەت لە تاران ئەنجامدا، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرگرییە ئاسمانییەکان وەڵامی هێرشەکانیان لە کەرەج و ئیسفەهان و چەند ناوچەیەکی تاران داوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ناوەندێکی تایبەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە ئەراک بۆردومانکرد.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی شارەکانی ئەراک و خەندەبی ئێران کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

لەبەرامبەردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشیکردە سەر نەخۆشخانەی سوروکا لە تەلئەبیب کە برینداری سوپای تێدا چارەسەر دەکرا.

ئاژانسی هەواڵی فارس-ـی ئێران، هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی 18 سیخوڕی  ئیسرائیلن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و خۆکوژیان دروستکردوە.

بە پێی ئامارێکی تۆڕی -هرانا، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا نزیکەی 639 کەس لە ئێران کوژراون و نزیکەی 1000 کەسیش بریندارن.

لە بەرامبەردا تا ئێستا لە ئیسرائیل 24 کەس کوژراون کە سەرجەمیان مەدەنین.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار