ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات هێرش بکاتە سەر بریکارەکانی ئێران

5 كاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆى بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، دامەزراوە ئەمنییەکانى ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئەگەری ئەوە دەکەن کە حوسییەکان و حەماس و حزبوڵا و گروپە چەکدارەکانى دیکە، هەوڵی قۆستنەوەی دۆخەکە بدەن و هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى کەناڵى ١٤ى ئیسرائیل.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت سوپاى ئیسرائیل ئامەدەکارى دەکات بۆ بۆ هەر پێشهاتێکى نوێ ئامادە دەکات، لەوانە ئەگەری ئەوەی کە ئەو ڕێکخرو گروپانەى نزیک و هاوپەیمانى ئێرانن هەڵەیەک بکەن بچنە ناو شەڕو ململانێکەوەو لەگەڵ ئیسرائیلدا.
بۆ یەکەمجار ئەمشەو پێنجشەممە لە کەناڵی 14 بڵاوکرایەوە، لەبارەى هەڵسەنگاندنی دۆخەکەوە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کە پێشبینی ئەوەدەکەن، ئەمریکا بچێتە پاڵ ئەو هێرشە، ئەوکات دامەزراوەی بەرگری ئامادەکاری دەکات.
پێدەچێت هێرشى ئەو گروپانە لەڕێگەى موشەکەوەبێت لەلایەن گروپەکانى باکوورى ئیسرائیل و هێرشی مووشەکی لە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی لەخۆ بگرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی دژبەیەک سەبارەت بەوەی کە ئایا حزبوڵڵا دەچێتە ناو هەڵمەتی یارمەتیدانی ئێرانەوە بڵاو بوونەتەوە.
سەرچاوەیەکی حکومەتی لوبنان ئەمڕۆ مەزەندەی کرد کە تەنانەت ئەگەر دواجار ئەمریکاش پەیوەندی بە هێرشی سەر ئێرانەوە بکات، ئەوا ڕێکخراوی حزبوڵڵا ناچێتە ناو هەڵمەتی هاوکاریکردنی ڕژێمی ئایەتوڵڵاکانەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلجەدیدی لوبنانی.
لەبەرامبەردا، بەرپرسێکى باڵاى ئێرانى دوێنێ بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، "هاتنە ناوەوەی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ ململانێ لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی چالاکبوونی حزبوڵڵا لە دژی ئیسرائیل".
بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى، کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە بەشێک لەو گروپانە لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانیانە، بەتایبەتی کە لە شەڕێکی فراوانتر لەگەڵ ئیسرائیل زۆر شتیان لەدەستداوە، وەک هەندێک لە میلیشیا عێراقییەکان کە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی سامانن لە ڕێگەی کەرتی نەوتەوە.
کوتلە چەکدارە عێراقیەکانى سەر بە ئێران وریاتر بوون لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاو لەترسى بۆردومان کردن ئێستا مۆبایلی کاتی بەکاردەهێنن.
لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانی توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و ئێران ، گروپە چەکدارە عێراقیەکان و حزبوڵڵا لە لوبنان، تائێستا بێدەنگن و هیچ ڕۆڵ و جموجوڵێکیان نییەو لە شوێنی ڕووداوەکان ئامادە نین.
