مسری ئەلیەوم: هێزێکی 12 هەزار کەسی عەلی خانەیی دەپارێزن

8 كاتژمێر لەمەوپێش
پێگەی مسری ئەلیەوم بڵاویکردوەتەوە، هێزێکی 12 هەزار کەسی عەلی خانەیی رێبەری باڵای ئێران دەپارێزن و لە حاڵەتی پێویستدا نەبێت ناتوانن دەست لە جەستەی خامنەیی بدەن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی مسری ئەلیەوم، ئەو هێزەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەپارزێت، فەیلەقی پاسەوانییە کە یەکەیەکی سەربازی تایبەتی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و ژمارەیان 12 هەزار سەربازە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکە مەرجی یەکەمیان خۆبەختکردنە بۆ خامنەیی و لە حاڵەتی پێویستدا نەبێت ناتوانن دەست لە جەستەی خامنەیی بدەن و قورسترین راهێنانیان پێکراوە و لە هەموو شارەکانی ئێران بنکەیان هەیە.
راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە، قەڵغانی گولەنەبڕ بۆ پاراستنی خامنەیی بەکاردەهێنرێت و هەر لەناوخۆی ئێرانیشدا دروستدەکرێت.
پێش ئەوەی خامنەیی سەردانی هەر شوێنێک بکات، هێزەکە سەردانی دەکات و دۆسیەی ئەمنی ناوچەکە وەردەگرن.
