سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە (60) فرۆكەی جەنگی ئێرانمان كردووەتە ئامانج

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: زنجیرەیەک هێرشی شەوانەیان لەناو  تاران ئەنجامداوە، دەیان ئامانجیان بۆردومان كردووە، لەنێویندا، پێگە پیشەسازییە سەربازییەکان بۆ بەرهەمهێنانی موشەک و بارەگای "سپاند" بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پڕۆژەی چەکی ئەتۆمی.

جەنگەکە پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە. ئێران مووشەکی جیاوازتر و بەهێزتر دەنێرێتە سەر ئیسرائیل و نەتەنیاهووش هەڕەشەی لەنێوبردنی مووشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات.

سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: شەوی رابردوو، هێرش كراوەتە سەر زیاتر لە  (60) فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی ئێران، دەیان ئامانجی سەربازی لە ئێران بە رێنمایی وردی هەواڵگری، بە نزیکەی (120) بۆمب، بۆردومانكراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە: چەندین شوێنی پیشەسازی بۆ بەرهەمهێنانی موشەک لە تاران ئێران هێرشيان کراوەتە سەر، ئەو شوێنانە بەدرێژایی چەندین ساڵ دروستکراون و، بە ناوەندی قورسایی پیشەسازی دادەنرێن بۆ وەزارەتی بەرگری ئێران.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە: لە نێو ئەو شوێنانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر، شوێنی پیشەسازی سەربازی بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەی موشەکی و شوێنی بەرهەمهێنانی کەرەستەی خاو، کە لە بزوێنەری موشەکدا بەکاردەهێنرێت، جگە لە بینای بارەگای "سپاند" لە تاران. 

بارەگای سپاند،  کە لە ساڵی 2011 لە لایەن فەخریزادە، دامەزرێنەری بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران دامەزراوە، تایبەتە بە  لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و چەك، پشتیوانی لە توانا سەربازییەکانی ئێران دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار