شێخى ئەزهەر ئیدانەی هێرشەکەى ئیسرائیل دەکات

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

شێخى گەورەی ئەزهەر بۆ یەکەمین جار بە زمانی فارسی تویت دەکات بۆ ئیدانەکردنی بەردەوامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

ڕۆژی هەینی، شێخ ئەحمەد ئەلتەیب، ئیمامی گەورەی ئەزهەر، بەردەوامیی بۆردومانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران و "هێرشەکانی بە ئامانجی ڕاکێشانی ناوچەکەیەو بۆ لێواری تەقینەوەدا" هاوکات شەرمەزارى ئەوکارەى کرد.

تەیب لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە هۆشداریدا لە "هەڵگیرساندنی شەڕێکی هەمەلایەنە کە جگە لە ڕژانى خوێن و بازرگانانی چەک هیچ براوەیەکی تێدا نەبێت" لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. 

ئەو پێیوابوو کە "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم ستەمکارییە و شکستهێنان لە وەستاندنی، هاوبەشیکردنە لە تاوانەکەدا، وتى: بێدەنگی نێودەوڵەتی جگە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هەموو جیهان هیچ ئەنجامێکی دیکەی نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە جەنگەکە پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە. ئێران مووشەکی جیاوازتر و بەهێزتر دەنێرێتە سەر ئیسرائیل و نەتەنیاهووش هەڕەشەی لەنێوبردنی مووشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات.

مووشەکی هەردوو وڵات لە ئاسمانن و یەکدی دەکەنە ئامانج، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا بەریتانی، فەرەنسی و ئەڵمانییەکەی بە ئامادەبوونی یەکێتیی ئەورووپا لە جنێڤ لە کۆبوونەوەدان. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار