پۆلیسی قوم و بوشەهر: 29 سیخوڕی ئیسرائیلیمان دەستگیرکردووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکی بەشی هەواڵگری پۆلیسی پارێزگای قومی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی گوتووە، لەسەرەتای شەڕی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵمەتیان بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەکەن دەستپێکردووە و لە هەشت رۆژدا 22 کەسیان دەستگیرکردووە.

دەشڵێ، دەستگیرکراوەکان سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردووە و زانیاریان لەبارەی ئێرانەوە پێداون.

هاوکات فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر  دەڵێت، بەشی هەواڵگری هێزەکانیان ٩ کەسیان دەستگیرکردوە کە سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردوە و پشێویان ناوەتەوە و  بونەتە هۆکاری تێکدانی ئاسایش.

لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە، پۆلیسی ئێران هەڵمەتێکی لە شارەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار