ترس هەیە دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی سەقامگیری تێکبدات 

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

رۆژنامەی" الشرق الاوسط" : دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی باڵاترین دادگای دەستوری لە عێراق، هەڕەشە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات لە وادەی خۆیدا، كە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی چەتری یاسایی دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان.

لە کاتێکدا دەستلەکارکێشانەوەی شەش دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی كتوپڕو تەمومژاوی دەرکەوت، راپۆرتە میدیا ناوخۆییەکان، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان گێڕایەوە بۆ ئەوەی سەرۆکی دادگا، جاسم محەمەد، داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە کۆبونەوەیەک ئەنجامبدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە مشتومڕاوییەکانی نێوان دادگای تێهەڵچونەوەو دادگای فیدراڵی. 

بەڵام ئەو سیاسیانەی كە رۆژنامەكە دواندونی،  ئاماژەیان بەوە کردووە، هۆکارەکە، لە ناکۆکی نێوان سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم عومێری و دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە، سەرچاوە دەگرێت.

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتدار لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی سیاسی ناوخۆیی و پێشگرتن لە تێکچونی سەقامگیری، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی لێكەوتەكانی روبەڕوبونەوەی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائیل.

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوەکردووە: هێزەکانی چوارچێوەکە ترسیان لە لێكەوتەكانی ئەو بۆشاییە هەیە کە لە ئەنجامی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵیەوە دروست دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەکەی گوتوە، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسیان لە لێکەوتەکانی دروستبوونی ئەو بۆشاییە هەیە کە بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانەوە دروستبووە و دەیانەوێت کۆنترۆڵی دۆخی ناوخۆی سیاسی بکەن و رێگری بکەن لە روودانی هەر رووداوێک، بەتایبەت لەم دۆخەدا کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە.

پێنج شەممەی رابردوو شەش ئەنجامی هەمیشەیی و سێ ئەنجامی یەدەگی دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکشەشکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار