ئیسرائیل و ئێران زانیاری ناڕاست بەزیرەکى دەستکرد بڵاودەکەنەوە 

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەپۆلێکی زانیاری ناڕاست بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوبووەتەوە، دەیان پۆست و وێنەى ڤیدیۆیان دروستکردوە دژى یەکترى و بەدەیان ملیۆن بینەریشیان هەبووە.

کەناڵى بى بى سى، راپۆرتێکى بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە شیکارییان بۆ کۆمەڵێک ڤیدیۆکردوە دەرکەوتووە کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراون، ئەوانە شانازی بە توانا سەربازییەکانی ئێرانەوە دەکەن.

سێ ڤیدیۆی ساختە کە زۆرترین بینەری هەبووە کە بی بی سی ڤێریفای دۆزیویەتیەوە، بە کۆی گشتی زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری لە چەندین پلاتفۆرمدا کۆکردۆتەوە.

هەروەها ئەکاونتەکانی لایەنگری ئیسرائیل زانیاری ناڕاستیان بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکردۆتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی بە دووبارە بڵاوکردنەوەی کلیپە کۆنەکانی ناڕەزایەتی و گردبوونەوەکان لە ئێران، بە درۆ بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە ئەوان ناڕەزایەتی زیادبوون لە دژی حکومەت و پشتیوانی لە نێو ئێرانییەکان بۆ هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیل نیشان دەدەن.

ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەو هۆیەوە چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدرا.

ڕێکخراوێک کە شیکاری وێنەی سەرچاوە کراوە دەکات، قەبارەی زانیارییە ناڕاستەکانی ئۆنلاین بە "سەرسوڕهێنەر" وەسف دەکات و هەندێک لە "بەکارهێنەران و بەشداران"ی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هەوڵدەدەن قازانج لە ململانێکان بکەن بە هاوبەشکردنی ناوەڕۆکی چەواشەکارانە کە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئۆنلاین داڕێژراوە.

هەندێک ئەکاونت بوونەتە "سوپەر-بڵاوکەرەوە"ی زانیاری هەڵە، پاداشت دەکرێن بە گەشەیەکی بەرچاو لە ژمارەی فۆڵۆوەرەکانیان. یەکێک لە ئەکاونتەکانی لایەنگری ئێران کە هیچ پەیوەندییەکی ئاشکرای لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران نییە -  فۆڵۆوەرەکانی لە X  ٧٠٠ هەزاربووە لە ١٣ی حوزەیرانەوە بۆ ١.٤ ملیۆن تا ١٩ی حوزەیران گەشەیان کردووە، کە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ١٠٠% زیادیکردووە.

گرتەیەکی دیکە کە گوایە لە درەنگانی شەودا بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی شاری ئیسرائیل. خاتوو سەلیبا وتی زۆرجار کلیپەکان هێرشەکانی شەوانە نیشان دەدەن، ئەمەش وایکردووە پشتڕاستکردنەوەیان بە تایبەتی قورس بێت.

هەروەها ساختەکارییەکانی ئای ئای تیشکیان خستۆتە سەر بانگەشەى لەناوبردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئێف ٣٥، کە فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی دروستکراوی ئەمریکایە و توانای لێدانی ئامانجە زەمینی و ئاسمانییەکانی هەیە. 

لیزا کاپلان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی شیکارانی ئەلیتیا بە بی بی سی ڤێریفای ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەو هێرشە کلیپانە ڕاستەقینە بووایە ئێران 15%ی فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لەناو دەبرد. تا ئێستا هیچ گرتەیەکی فڕۆکەی ئێف-٣٥مان نەسەلماندووە کە خراوەتە خوارەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار