پاسەوانە تایبەتەکەى نە.س.روڵا لەئێران کوژرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش




ئەبو عەلی خەلیل، پاسەوانى تایبەت و هاورێى نزیکى حەسەن ن.ەس.روڵڵا لەعێراقەوە چووەتە ئێران ئەمڕۆ لەهێرشێکى ئیسرائیل لەگەڵ کوڕەکەی کوژراوە.
 
بەرپرسێکی باڵاى ئەمنی حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، پاسەوانەکەى حەسەن نەسروڵڵا، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لەکاتێکدا لە ئێران بووە، کوژراوە.

ئەو بەرپرسە دەڵێت، ئەبو عەلی خەلیل ناسراو بە ئەبو عەلی جەواد دوای ئەوەی لە عێراقی دراوسێوە چووەتە ئێران کوژراوە.

ساڵانێکی زۆر ئەبو عەلی لە زۆربەی دەرکەوتنە گشتیەکانیدا لە پشتی نەسروڵڵا دەبینرا.

دوای ئەوەی نەسروڵڵا لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەیروت کوژرا، پاسەوانەکەی کرایە بەرپرسی گۆڕەکەی لە بەیروت.

ئەو بەرپرسەی حزبوڵا بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکات، چونکە دەسەڵاتی ئەوەی نییە قسە لەگەڵ میدیاکان بکات، دەڵێت، ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە ئەبو عەلی کوژرا،  ئەمڕۆ ئەنجامدراوە.

(ئێمە زۆرمان خۆشدەوێت، ان شاءاللە پێکەوە دەبین)، ئەمە دواقسەو پەیامی ئەبو عەلی، پاسەوانی تایبەتى نەسروڵڵابووە.

لە ١٣ی حوزەیرانەوە ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و موشەکى و فرۆکەى بێ فرۆکەوانى کردوەتە سەر شوێنە سەربازییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەی باڵای سەربازی ئێران لەوان سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی سپای پاسداران. هەروەها بووە هۆی تیرۆرکردنی نزیکەی ١٧ زانای ئەتۆمی ئێرانی، بەپێی دوایین خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار