ئیسرائیل: هێرشمان بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای ئێران دەستپێکرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دەستپێکردنی شەپۆلی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند.
وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل وتی: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل شەپۆلی هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای ئێران دەستپێکردووە. ناوبراو زیادی کرد: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک لە ئێران کە ئامادە بوون بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵبدرێن، هەروەها کارمەندانی سەربازی ئێرانیش هێرشیان کرایە سەر، هێرشەکە ئەو شوێنانەی هەڵدانی مووشەکیان لەناوبرد کە ماوەیەکی کورت پێشتر بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵدرابوون.
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ئاستی هەڕەشەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بەرزکردووەتەوە و فەرمانی داوە یەکشەممە تەنها چالاکییە سەرەکییەکان ئەنجام بدرێن.
ئەمەش دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخێک هات کە لەلایەن ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیلەوە پەسەندکرا، دوای ئەوەی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سێ پێگەی ئەتۆمی ئێران-فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان ئەنجامدا- یەدیوت ئەهرۆنۆت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا سێ شوێنی لە ئێرانی داوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئیسرائیلەوە کردووە بۆ لەناوبردنى بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکە.
بڕیاری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دوای زیاتر لە هەفتەیەک دێت لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە ئامانجی نەهێشتنی سیستماتیکی بەرگری ئاسمانی و توانای مووشەکی هێرشبەری ئەو وڵاتە، هاوکات زیانگەیاندن بە دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم.
