کاردانەوەی وڵاتان دواى هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان

4 كاتژمێر لەمەوپێش



یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، داوا لە تاران دەکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ناکرێت ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆمی بدات، چونکە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

کاڵاس داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد هێورببنەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان تاوەکو رێگە بگرن لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.

کاڵاس ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکاش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران ئەو کارەیکردووە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، داوای لە ئێران کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان، تاوەکو بەشێوەیەکی دیپلۆماسی کۆتایی بەم قەیرانە بهێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار