ئیسرائیل: خامنەیی ڕایبگەیەنێت ئاگربەستی دەوێت قبوڵى دەکەین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتى ئیسرائیل، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل؛ ڕایدەگەیەنێت ئاگربەست قبوڵ دەکەین ئەگەر خامنەیی خۆى ڕایبگەیەنێت کە ئاگربەستی دەوێت.

هەروەها بەرپرسانى ئەو وڵاتە جەختیان لەسەر ئەوەکردوەتەوە کە ئەوان دەیانەوێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا شەڕەکە تەواو بکەن، دەشلێن: ئێمە نامانەوێت لەگەڵ ئێران بچینە شەڕی پەرتبوونەوە، لە بەرژەوەندی ئێمەدایە شەڕ لەگەڵ ئێران درێژ نەکەینەوە.

ڕۆژنامەکە ئیسرائیلیەکە باس لەوەدەکات ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە وەڵامدانەوەو هێرشى موشەکى، ناچار دەبن وەڵام بدەنەوە، هەروەها دەڵێن ئێمە زیاتر لە دە ساڵە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان پاشەکشە پێکردووەو کەوتونەتە دواوە.

ئێمە هاوڵاتیانی خۆمان بۆ چارەسەری درێژخایەن ئامادە کردووە و ئەوەش بەندە بە ئێمەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ئێرانییەکانەوە.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئیسرائیل پێشبینى ئەوەدەکەن کە ئێران ناتوانێت ئەو ماددە پیتێنراوەى لایەتى لەناوى ببات.

هەروەها ئەوەشیان خستوەتەڕوو هێشتا دوورین لە لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکە، بەڵام زیانێکی زۆرمان پێگەیاندووە.

ئیسرائیل هەوڵدەدات لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوای هێرشەکەی ئەمریکا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بهێنێت.

ئەگەر خامنەیی بڕیاری هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمریکییەکان بدات، ئەوا مەترسی هێرشێکی کوشندە و کوشندە و کوشندەی ئەمریکای لەسەرە.

هەروەها ئەگەر بڕیاریدا وەڵامى هێرشەکان و سەرنجەکە لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بێت، ئەوە دەتوانێت شەڕەکە بۆ ماوەیەکى دیکە درێژ بکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێدایە ئەمریکا خۆی یەکلایی کردەوە و لەگەڵ ئێران چووە جەنگەوە. دەوروبەری کاژێر 02:50 خولەکی بەرەبەیانى ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران. 

لاى خۆشیەوە ئێرانیش هەڕەشەی تووند لە ئەمریکا دەکات، لە بەرامبەر دا ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لەوەی بیر لە تۆڵەسەندنەوە نەکاتەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، رۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "وەڵامی بدرێتەوە" بەرامبەر هێرشەکانی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیرنا، پزیشکیان بە سەرۆکی فەرەنسای گوتووە: "پێویستە ئەمریکییەکان وەڵامی دەستدرێژییەکەیان بدرێتەوە."

سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر بارەگایەکی سوپاکە لە پارێزگای زەنجان، سێ ئەندامی کوژراون.
 
سوپای پاسداران باس لەوە دەکات، ئەو کەسانەی کوژراون بە ناوەکانی مەجید قاسمی، محەممەد رەزا فروغی و عەلی توری بوون. لە لایەکی دیکەوە جێگری پارێزگاری بوشێهر گوتی، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر دوو بنکەی سەربازی لە پارێزگاکە.
 
ئیحسان جەهانیان، جێگری پارێزگاری بوشێهر رایگەیاند، کاژێر 02:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیسرائیل دوو پێگەی سەربازی لە بوشێهر بۆردوومان کرد.  ئێحسان جەهانیان گوتی: "زیانەکانی هێرشەکە نەزانراون و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن دەکرێ."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار