عەباس عراقچی: جەنگ وەستاوەو هێزەكانمان ئازایانە بەرگرییان كرد

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئیسرائیل لە کاتژمێر  (7:00) بەیانييەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگەیاند. ئاگربەستەکە بە پێنج قۆناخ جێبەجێ دەکرێت.

عراقچی، لە سەكۆی "ئێكس" نوسویەتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ.

عراقچی رایگەیاندووە: لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و، تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە.

زیاتر دوو کاتژمێر بەسەر کاتی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل تێپەڕیوە. دۆناڵد ترەمپ بۆ هەردوولای نووسیوە: ئاگربەستەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تکایە پێشێلی مەکەن. 

 بە گوێرەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بێت، ئێستا یەکەم قۆناخی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستپێدەکات
 
نەخشەرێگەی ترەمپ بۆ ئاگربەست بەمجۆرەیە: 
 
شەش کاتژمێری یەکەم: ئێران و ئیسرائیل دوایین 'ئەرک'ـی خۆیان تەواو دەکەن
 
لەدوای 12  کاتژمێر: جەنگ بە فەرمی دەوەستێت 
 
12  کاتژمێر تێپەڕی: ئێران شەڕ رادەگرێت
 
12 کاتژمێری دواتر: ئیسرائیل شەڕ رادەگرێت 
 
لە 24 کاتژمێری تەواو دا: جیهان سڵاو لە کۆتاییهاتنی جەنگی 12 رۆژە دەکات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار