نەتانیاهۆ: هەموو ئامانجەکانمان لەم شەڕە بەدیهێنا

9 كاتژمێر لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەى و سەرۆکی مۆساد لەگەڵ کابینەی حکومەت کۆبووەتەوەو ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەموو ئامانجەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە "شێری راپەڕیو"و تەنانەت لەوەش زیاتری بەدەستهێناوە.
لە بەیاننامەکەی حکومەتى ئیسرائیلدا سەبارەت بەناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە هەڕەشەیەکی دەستبەجێی لە بنکەو دامەزراوە ئەتۆمییەکان و موشەکی بالیستیکەکانى ئێراندا نەماوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو ئێستا کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی بەسەر ئاسمانی تاراندا هاتۆتەدی و ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتى ئیسرائیل لە ئێراندا لەناوبراون.
نووسینگەکەى سەرۆک وەزیران دەڵێت، "ئەمە سەرکەوتنێکی ئێجگار گەورەیە بۆ گەلی ئیسرائیل و جەنگاوەرەکانی کە دوو هەڕەشە سەرەکییەکەیان لەسەر دەوڵەتەکەمان لەناوبردووە و مانەوەی هەتاهەتایی ئیسرائیلیان مسۆگەر کردووە."
هەروەها باس لەوە کرا کە ئیسرائیل ڕازی بووە بە پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی دوو قۆڵی، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر پێشێلکارییەک پاراستووە. بڕیارە ئیوارەى ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران لێدوانێکى فەرمی بدات.
