پزیشکیان: ئیسرائیل نەگەیشتە ئامانجەکەى و شکستی هێنا

6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، قەوارەی زایۆنی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو دەستدرێژیانەى کردیانە سەر ئێران و شکستی هێنا، جەختى لەوەکردەوە ئێران و غەززە و لوبنان و سوریا نییە کە بتوانن بە چەند هێرشێک پەکی بخەن.
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە مەسعود پزیشیان، سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیری قەتەر ئەنجامداوەو وتویەتى هێرشەکانى دوینێ دوێنێ تەنیا کاردانەوەیەک بووە، بەرامبەر بە بەشداری ڕاستەوخۆ و ئاشکرای ئەمریکا لە دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران.
ناوبراو باسى لەوەکردوە بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆست و برا و دراوسێی قەتەر ڕوونادا.
هەر لەو پەیامەیدا جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ئێران ئاگربەست پێشێل ناکات، مەگەر قەوارەی زایۆنیستی پێشێلى بکات وهێرشە ئاسمانیەکانى ڕانەگرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختى کردەوە قەوارەی زایۆنیستی و لایەنگرانی حسابیان بۆ وروژاندنی ناڕازیبوونی گەلی ئێران دەکرد، وتیشى: تاران ئامادەیە بۆ وتووێژ و داکۆکی لە مافەکانی گەلی ئێران لەسەر مێزی دانوستان.
ناوبراو ئەوەى باسکردوە کە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی درکیان بەوە کرد کە ئێران و غەززە و لوبنان و سوریا نییە کە بتوانن بە چەند هێرشێک پەکی بخەن و بە ئامانجەکانیان بگەن گەلی ئێران تا کۆتایی دەوەستێت و داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خۆی دەکات.
ئەم وتانەى پزیشکیان لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، دوای ئاگربەستەکە ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردووە و لێی پەستم. دەشڵێت، لە ئێرانیش تووڕەیە، بەڵام زیاتر لە ئیسرائیل.
ترەمپ باسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیشی کرد و گوتی، بە هێرشەکانیان لەنێویان بردووە، ئەوەی بەشێک لە رۆژنامەڤانان و میدیای ئەمریکی لە نێوخۆی وڵاتەکە دەیڵێن، دەیانەوێت هێرشی بکەنەسەر و "سوکایەتی" بە فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەگینا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "خاپوور بووە."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەردوولا، ئێران و ئیسرائیل، ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کردووە کە بۆیانی راگەیاندبوو، گوتی، "دڵنیا نیم ئەوان بە ئەنقەست کردبێتیان.. پێم خۆش نییە کە ئیسرائیل ئەم بەیانییە هیچ ئەو کارەی کردووە. و دەمەوێت بزانم ئایا دەتوانم رایبگرم."
