ئیسرائیل ئاشکرایدەکات یەکێک لەکوژراوەکانى ئەمڕۆ سەربازبووە

10 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانى ئیسرائیل، ئاشکرایدەکەن یەکێک لەو پێنج کەسەى ئەمڕۆ لەهێرشى موشەکەکانى ئێراندا کوژراوە سەربازبووەو تەمەنى ١٨ ساڵە.
پێش دەستپێکردنى ئاگربەستەکەى نێوانیان ئێران لەرێگەى موشەکەوە هێرشى کردە سە ئیسرائیل و موشەکێک بەر باڵەخانەیەک کەوت جگە لەکوژرانى پێنج کەس 22 کەسی دیکەش برینداربوون.
سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە یەکێک لەکوژراوەکان ناوى کۆرپۆڕاڵ ئیتان زاکسە، تەمەن 18 ساڵەو، خەڵکی بیئر سەبع، سەربازەو لە یەکەی (888)، لە هێرشێکی مووشەکیدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوژراوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو ئەو سەربازەدا چوار هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلی بەهۆی بۆردومانی مووشەکەوە بۆ سەر باڵەخانەکە کوژران بەڵام تائێستا ناو پیشەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە.
مووشەکەکە ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانە حەوت نهۆمیەکەکەوتووە، کۆى ژمارەى کوژراوانی شەڕەکە تا ئەمڕۆ گەیشتوەتە ٢٨ کەس زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا کە هێزەکانى فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ئەنجامیانداوە دەرکەوت کە مووشەکەکەی ئێران چووەتە ناو دوو ژووری پارێزراو لە نهۆمی شەشەم. ئەو پێنج کەسە لەپەناگەدابوون.
شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ (Truth Social) رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگەیاند.
