ئیسرائیل: ئێران پلانی دانابوو بە ٤٠٠ موشەک هێرش بکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیرى بەرگری ئیسرائیل بۆیەکەمجار ئاشکرایدەکات، ئێرانیەکان پلانیان دانابوو سەرەتا هێرش بکەنە سەرمان لە هێرشی سەرەتاییدا لەنێوان 400 بۆ 500 مووشەک هەڵبدەن.

ئەمڕۆ لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری بە سەرۆکایەتی دیدارێکى بۆ یسرائیل کاتزى وەزیرى بەرگرى ڕێکخسبوو تیایدا بەشێوەیەکى بەرفراوان سەبارەت بە دۆخی شەڕی غەززە و شەڕى ئێران گفتوگۆکراوە.

وەزیری بەرگری ئاشکرای کردوە ئێران پلانی دانابوو لەناو هێرش بکات، بەڵام ئیسرائیل پێش ئەو هێرشەکەى ئەنجامدا، وتیشى: ئەگەر ئێمە سەرەتا هەنگاومان نەنایە، زۆر قورستر دەبوو، گەورەترین ئاستەنگى ئێمەش کردنەوەی ئاسمانەکان و لەکارخستنى سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانیەکان بوو، ئاسمانەکانمان کۆنترۆڵ کرد و توانیمان بەردەوام بین.

ناوبراو زیادی کرد: لە کاتی شەڕدا ئێمە جیاوازییەکمان کرد و ئەندامانی سوپای پاسدارانمان کردە ئامانج لە چاو سەربازی ئێران، کاتێک ویستمان خامنەیی لەناو ببەین، خۆی شاردەوە.

وەزیرى بەرگرى ئەوەشى وتوە، ئێمە 100%ی ئامانجە ئۆپراسیۆنییەکانمان لە ئێران بەدیهێنا و ئەمریکییەکانیش لە کۆتاییدا زۆر هاوکارییان کرد، ئەگەر ترەمپ یەک چارەکى تر بخەوتایەو درەنگتر هەستایە، هێرشەکەى ئەمرۆ دوو هێندە بەهێزتر دەبوو.

لەدرێژەى قسەکانیدا ئاماژەی بە پلانی درێژخایەنی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کردوە، دەلێت: ئێران چیتر توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە، من ڕێنماییم کرد بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکییەکان پلانی جێبەجێکردن ئامادە بکات، کە لەسەر بنەمای مۆدێلی لوبنانی بێت، بەڵام زۆر گشتگیرتر، بۆ جێبەجێکردنی هەر هەوڵێک بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیک".

بەوتەى ئەو وەزیرە بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران گەشت بکات بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر داڕشتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەبێت، دەچێتە ئەمریکا بۆ ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان بکات و کار لەسەر ئێران بکرێت ئەمەى ئێستا تەنها ئاگربەستێکە، دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ترەمپ سزای ناوەندی لەسەر ئێران فرۆشتنی نەوت بە چینییەکان هەڵوەشاندەوە و لە ئەنجامدا ئێران دەتوانێت جارێکی دیکە بەهێزتر بێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار