وەزیرێکى ئیسرائیل: دەرگاى دۆزەخ دەکەینەوەو حـ.ـە.ما.س دەسڕینەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت دواى ئەوەى لەشەڕى ئێران سەرکەوتوو بووین هیچ بیانوویەک نەماوە بوونى غەززەو پێویستە دەرگاى دۆزەخ بکەینەوەو حەماس بسڕدرێتەوە نەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، کە هاوکات ئەندامی کابینەی سیاسی و ئەمنییە، باس لەئاگربەست لەگەڵ ئێران و چۆنیەتى  ئۆپەراسیۆنەکە و بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەززە دەکات.

ئامانجەکانی شەڕی غەززەی ڕوونکردەوە، دەڵێت: ئامانجەکان ڕووخانی حەماسە، من تازە لە کۆبوونەوەی حکومەت دەگەڕێمەوە. لەوێ بە سەرۆک وەزیرانم گوت: تۆ هەنگاوێکی مێژوویی لە ئێران ناوەو ئێران سەرکەوتوو بووین دەبێت دوژمنەکانمان لە غەززە لەناوببەین.

جەختیشیکردەوە ئەوان توانای ئەوەیان هەیە دەروازەی دۆزەخیان لەسەر بکەنەوە، وتى: من باسی ئەندامانی حەماس دەکەم - نابێت ئەوان لەنێو زیندووەکاندا بن، هەزاران لەوانە، ڕەنگە زیاتریش پێویستە هەموویان بە بەرنامە هانیان بدەین کۆچ بکەن، خەڵک چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە ئەمە بکەین.

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، باس لەوەدەکات ئێمە سەدان کوژراو بریندامان هەبووە لە غەززە دەمەوێت چالاکییەکانمان چڕتر بکەینەوە لەوێ، پێویستە هەنگاوێک بنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار