خامنەیی: ئیسرائیل لە ژێر هێرشەکانی ئێران نزیک بوو لە داڕمان

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لەیەکەم پەیامیدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕێبەرى باڵاى ئێران دەڵێت ئیسرائیل لە ژێر هێرشەکانی ئێران نزیک بوو لە داڕمان، هاوکات پیرۆزبایی سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیل لە سوپاى وڵاتەکەى دەکات.

لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئەکاونتى فەرمى عەلى خامنەیی ڕیبەرى باڵاى ئێران پەیامێکى کورتى بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت: ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لەم شەڕە بەدەست نەهێناوە.

هاوکات جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ئیسرائیل لە ژێر هێرشەکانی ئێران نزیک بوو لە داڕمان، بەوبۆنەیەوە نووسیویەتی: پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێدەکەم بەسەر ئیسرائیلدا.

پێشتریش لەهەمان هەژماردا ئاماژە بەوەکراوە خامنەیی بەمزوانە وتارێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە 13ی حوزەیران دەستیانپێکرد، نەک تەنیا دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو کەسایەتییە باڵا سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانیشیان کردە ئامانج.

رۆژی 22ـی حوزەیران، ئەمریکا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەو هێرشەی کردیانە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەیان "چەندین دەیە" گەڕاندووەتەوە دواوە. 
 
دوای ئەوەی ئاگربەستەکە رۆژی سێشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵێنی دا کە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تێکدەشکێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار