ئێران: ئیسرائیل لەگەڵ زانایەکی ئەتۆمی ١١ ئەندامی خێزانەکەشی کوشتوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

کەناڵی پرێس تیڤی ئێران بڵاویکردەوە، محەممەدڕەزا سدیقی سابر زانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتە چەند کاتژمێرێک پێش ئاگربەستەکە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران کوژراوە و لەو هێرشەدا 11 ئەندامی بنەماڵەکەشی تیرۆرکراون.

بەپێی میدیای ئێران، ماڵی ئەو زانا ئەتۆمییە لە شاری تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، بەهۆیەوە کوڕە تەمەن 17 ساڵانەکەی بەناوی حەمیددڕەزا سدیقی سابر کوژرا.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ئئەندامانی ئەو خێزانەى کوژراون کەسانى بەساڵاچوو و منداڵ و ژنانی تێدایە.

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە کە ئیسرائیل لە میانەی هێرشی ١٢ ڕۆژەی بۆ سەر ئێران لانیکەم ١٤ زانای ناوەکی ئێرانی کردۆتە ئامانج و هەروەها سەرکردە باڵاکانی سوپای پاسداران و سەربازی و ئیتلاعات.

لە لیستی تیرۆرەکانی ئەم دواییەدا محەمەد مەهدی تارانچی فیزیازانی ئەتۆمی لە ساڵی ١٩٦٥ لە تاران لەدایک بووە، بە یەکێک لە دیارترین زانایانی ئەتۆمی ئێران و سەرکردەیەکی سەرەکی ئەکادیمی لە دامودەزگاکانی ئێران دادەنرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ وەک جێگری سەرۆک و سەرۆکی زانکۆی شەهید بێهەشتی کاری کردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، دوو مانگ پێش ئێستا ناوی ئەو زانا ئەتۆمییەی ئێرانی خستبووە لیستی سزاکانیەوە و رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی رۆڵی لە فراوانکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمدا هەبووە، سزا دراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار