ئەمریکا فشار دەخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

چەند سەرچاوەیەکى میسر بەکەناڵى ئەلعەرەبییەیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا نێوەندگرانی ئاگادارکردووەتەوە کە لە ئێستادا فشار دەخاتە سەر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناوبژیوانان داوای کاتێکی دیاریکراویان کردووە بۆ ئاگربەست لە غەززە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دانوستانەکانی غەززە دەستپێدەکاتەوە و لە هەفتەی دووەمی مانگی تەمموزدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

ناوبژیوانان داوایان کردووە کە ئەمریکا ئاگربەست لە غەززە بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بسەپێنێت، هەروەها ئەمریکا پلانێک دابنێت بۆ چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ غەززە لە ماوەی مانگی تەمموزدا.

لەلایەکى دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٣٠ ملیۆن دۆلاری وەک بودجە بۆ دامەزراوەی مرۆیی غەززە پەسەند کردووە، داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد پشتیوانی ئەو ڕێکخراوە بکەن کە هاوکاری دەگەیەنێتە هاوڵاتیان لە کەرتی غەززە.

تۆمی پیگۆت، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەم پشتیوانییە دووپاتکردنەوەی زیاتری پابەندبوونی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا 30 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو ڕێکخراوە فریاگوزارییە.

واشنتۆن لە مێژە پشتیوانی لە دامەزراوەی مرۆیی غەززە دەکات لەڕووی دیپلۆماسییەوە، بەڵام ئەمە یەکەم بەشداری دارایی ئاشکرایە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە، کە کۆمپانیا تایبەتەکانی سەربازی و لۆجستی ئەمریکی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناوچەی فەلەستین بۆ دابەشکردن لە "شوێنە سەلامەتەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار