زیاتر لە ٦٠ فەرماندەى سەربازى لەتاران نێژران

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەدان هاوڵاتى و بەرپرسى حکومى و سەربازى لە تارانی پایتەختی ئێران ئامادەبوون لە مەراسیمى پرسەى فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئێران، زانایانی ئەتۆمی و خەڵکی مەدەنی کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

ئامادەبووان دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل، بۆ ئەمەریکا، مەرگ بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەوتەوە.

زۆربەی ئەوانەی ئامادەبوون بە تەواوی جل و بەرگی ڕەشیان لەبەردا بوو، هەوڵیان دەدا دەست لەو تابوتانە بدەن کە لەسەر چەند بارهەڵگرێکی گەورەدا دانرابوون و بەدرێژایی کاروانەکە دەڕۆشتن.

جەماوەرەى ئامادەبوو بەیعەتیان دەدایەوە بە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئێران دا و بە دروشمی: ئەی ڕێبەری بەرز، ئێمە ئامادەین!

پیاوێک کە بەشداریی کردبوو وتی: پەیامی من بۆ ترەمپ ئەوەیە: ان شاءاللە دەمری! چونکە هێرشت کردە سەر ئێران. دڵنیابن کە خەڵک بەم زووانە بە سڕینەوەی ترامپ و ئیسرائیل و ئەمریکا تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانە دەکەنەوە.

کێ دەنێژرێت؟ بەگوێرەی میدیاکانی سەر بە دەوڵەت، پرسەی ڕۆژی شەممە بۆ کۆی گشتی ٦٠ کەس بووە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

لەوانە حوسێن سەلامی کە وەک بەرپرسی باڵاى یەکەمى سپای پاسدارانى ئیسلامی بووە و یەکێک بووە لە پیاوە بەهێزەکانی ئێران، محەمەد باقری کە وەک سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە، هەروەها ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران.

بەپێی ئەو وێنانەی کە میدیای دەوڵەتی ئێران بڵاویان کردۆتەوە، بەرپرسێکی باڵای سەربازی و سیاسی ئێرانی کە پێشتر وا بیردەکرایەوە مردووە، ڕۆژی شەممە لە پرسەیەکی دەوڵەتی بۆ ئەو کەسانە دەرکەوت کە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیلدا کوژراون.

عەلی شەمخانی، یاریدەدەری نزیکی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دوای لێدانە بێوێنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ١٣ی حوزەیران، لەلایەن ئیسرائیل و میدیاکانی ئێرانەوە هەواڵی کوژرانی ڕاگەیەندرا.

دواتر میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە شەمخانی هێشتا لە ژیاندایە، پەیامێکیان بۆ خامنەیی بڵاوکردەوە کە دەوترێت لە شەمخانییەوە کە نووسرابوو “من لە ژیاندام و ئامادەم خۆم بەخت بکەم”.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، شەمخانی لە وێنەکاندا بینرا کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران لە پرسەی بەکۆمەڵ لە تاران بڵاویان کردۆتەوە، پشتی بە دارێکی ڕۆیشتن بەستووە و چوار پیاوی دیکە لە لایەکەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار