بەراورد بە ٣٠ ساڵى ڕابردوو کەمترین گەشتیار ڕووى لەتورکیا کردووە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

رۆژنامەى سۆزجوى تورکى بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ کەمترین ژمارەى گەشتیار سەردانى شارە گەشتیارییەکانى تورکیایان کردووە، کە کەمترینە لەماوەى 30 ساڵى رابردوودا.

رۆژنامەکە شارى گەشتیارى بۆدروومى بە نموونە هێناوەتەوە و نووسیویەتى، 30 رۆژى یەکەمى 90 رۆژى وەرزى گەشتیاریى ئەمساڵ، کە وەرزى گەرمایە، بە خراپترین شێوە دەستیپێکردووە، هۆتێل و خواردنگە و خانووە هاوینەکان چۆڵن، وەکو ئەوەى پارە نەمابێت، کەس روویان تێناکات.

هەروەها دەڵێت، مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ بەراورد بە هەمان مانگى ساڵى رابردوو، رێژەى گەشتیار لەسەدا 35 کەمیکردووە، ئەگەر بۆ ساڵێکی دیکەش بەوشێوەیە بەردەوامبێت، رەنگە هیچ دوکاندارێک لەو شارە نەمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار