خانەنشینبوونی سەرۆكی دادگای فیدراڵی پەسەندا

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەنجومەنی باڵاى دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت جاسم محەمەد عەبود بەهۆی باری تەندروستییەوە داوای خانەنشینبوونی كردبوو، ئەنجومەنەکەش  خانەنشینبوونییەکەى پەسەندكردوە.

یەکشەممە، 29-06-2025، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، پەسەند کرد. 

ئاماژە بەوەش کراوە، دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود کاندید کراوە.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو داوا لە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کراوە، بۆ دەرکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی، بۆ دانانی جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن، بۆ سەرۆکایەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

٢٣ى ئەم مانگە ئەمڕۆ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەلایەن سێ سەرۆكایەتی عێراقەوە (کۆمار و حکومەت و پەرلەمان) ، داوایەكی جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی رەتكراوتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سیاسی و یاسایی، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق داوای خانەنشینبون و بەخشینی لە پۆستەکەى کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار