ئێران: گومانمان هەیە ئیسرائیل پابەندى ئاگربەست بێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەگەڵ وەزیری بەرگری سعودیە قسەیکردووە پێى ڕاگەیاندووە کە تاران گومانی جددی هەیە لەوە ئیسرائیل پابەندبێت بە ئاگربەستەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن جەنەڕاڵ عەبدولڕەحیم موسەوی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێگەیشتووە، بەپێی ئەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە.
وەزیری بەرگری سعوودیە و سەرۆکی ئەرکانی ئێران، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنەیاندا پێشهاتى نوێى ناوچەکەو هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان تاوتوێ کردوە.
بەپێى ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەبدولڕەحیم موسەوی، وتویەتى: ئەگەر ئیسرائیل پابەندى ئاگربەست نەبێت ئامادەین وەڵامێکی توندی بدەینەوە ئەگەر دەستدرێژیەکانی دووبارە بکاتەوە.
ئەم هەڕەشەو هۆشداردایە دوای ئەوە دێت کە ئاگربەست کۆتایی بە شەڕی ئاسمانی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران هێنا.
لەو ماوەیەدا پێکدادانێکی بێ وێنە لە نێوان هەردوولادا سەریهەڵدا و شەڕەکە بووە هۆی دەستوەردانی ئەمریکا لەو ململانێیەدا. ئەمریکا ئێوارەی شەممەی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی و هێرشی کردە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی و فۆردۆ و ناتانز و ئیسفەهانی کردە ئامانج.
تاران وەڵامی دایەوە و بنکە سەربازییەکانی قەتەر و عێراقی کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی تۆمار بکات، پێش ئەوەی ترەمپ لەناکاو دوای چەند کاتژمێرێک ئاگربەست ڕابگەیەنێت.
