عەلى لاریجانى: چوارەم ڕۆژ ئیسرائیل ویستى ڕژێم بخات، بەڵام شکستی هێنا

11 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژكاری باڵای عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایدەگەیەنێت لەسەرەتای جەنگدا دەستی سەربازیی ئێمە لە ئیسرائیل كورتتر بوو، بەڵام دواتر هاوسەنگى گۆڕدرا.
ئەوەش دەخاتەڕوو لەڕۆژى هەینیدا تەلەفۆنیان بۆ کردوەو وتویانە 12 کاتژمێرت لەبەردەستە وڵات بەجێبهێڵیت، ئەگینا هەمان چارەنووسی هاوڕێکانت دەچێژیت، وەڵامێکى گونجاومدانەوە وتم ئەوەشایەتى نەتەنیاهۆیە.
لەچاوپێکەوتنێکى تۆمارکراوى تەلەفزیۆنیدا، عەلی لاریجانی- راوێژكاری باڵای عەلی خامنەیی دەڵێت: ڕۆژی دووشەممەى یەکەم هەفتەی شەڕەکە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە و لەو ڕۆژەدا بڕیاری چارەنووسساز درا کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕەوتی شەڕەکە هەبوو، ئیسرائیل پلانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی داڕشتبوو بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، دۆخی كۆمەڵایەتی گەلی ئێران هۆكار بوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل ئامانجی خۆی بگۆڕیت تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش پشتیوانی ئێرانیان كرد و ئەوان شکستیان هێنا.
ئەو بەرپرسە ئەوەش باسدەکات، ئیسرائیل دەیویست دوای لێدان لە سەرۆكی سێ دەسەڵاتەكە سەرۆك كۆمار، سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی لە كۆبوونەوەدا، بەرەو ڕابەر عەلی خامنەیی بڕوات و بیکوژێت.
سەبارەت بە بۆردومانکردنى دامەزراوە ئەتۆمییەکان، لاریجانى دەڵێت هیچ لەسەر فۆردۆ ناڵێم، ئێمە دەزانین چى ڕویداوە با ترەمپ و ئەوانیش بۆ خۆیان دڵخۆش بن بەوە.
لاریجانی دەڵێت: لە کۆی ١٤ مووشەکی ئێرانی، ٦ مووشەکیان بەر بنکەی ئەمریکا کەوتووە لەقەتەر، بە توندی لێیاندراوە و هەریەکە لەو موشەکە جەنگیانە ٤٠٠ کیلۆگرامیان هەڵگرتبوو.
