ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا گفتوگۆی پڕۆسەی ئاشتی دەکات

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە گفتوگۆی نەخشەڕێگای پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی دەکات.

کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆدەبێتەوە، نەخشەڕێگای پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا و ئەو ڕێكخستنە یاساییانەی کە لە دوای بڕیاری پەکەکە بۆ چەكدادان پێویستە بیگیرێتەبەر و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی و دەمپارتی تاوتوێ دەکرێت. 

بە گوێرەی ئەو بەرنامەی کارەی میدیاکانی تورکیا باسیان کردوە، لە تەوەری دوەمدا، پرسی زۆربونی ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە تەنها لەماوەی دو رۆژدا 150 ئاگر لەسەرتاسەری تورکیا کەوتوەتەوە گفتوگۆ دەکات. 

جگە لە تاوتوێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیش، باس لە ئەنجامی چەند کۆبونەوەیەکی ئەردۆغان دەکرێت کە لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لاهای ئەنجامیداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار