ئێران کوژرانى سێبەرەکەى قاسم سولێمانی ڕادەگەیەنێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی یاریدەدەرێکی دیاری قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانى لە کاتی شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

میدیاکانی ئێران بۆ یەکەمجار ناسنامەی "هاوڕێ سێبەر"ی سولێمانی، حەسەن ئەبوفازل حەسەن ناسراو بە "حاجى یونس" ئاشکرا دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری حەسەن ئەبوفازڵ کرد لە سەرکردایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سپای قودسی ئێران لە سوریا، و بوونی مەیدانییەکەی بە "سەرەکی و کاریگەر" ناودەبات.

بەگوێرەی میدیاکانی دیکە، حاجى یونس 11 ڕۆژ پێشتر لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراوە، تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبەردەستدا نییە.

هەروەها پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس پشتڕاستکردەوە کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرا.

سوپای ئێران هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ٥٦ لە سەربازەکانی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون، بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر. لەلایەکی دیکەوە، دەزگای پەخشی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئێران ڕۆژی شەممەی دواتر ڕۆژی ماتەمینی نیشتیمانی ڕاگەیاندووە.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار