مۆساد سێ ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕى بۆ ئێران دەستگیردەکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش
موسادو ڕێکخراوى شین بێت و پۆلیس، سێ هاوڵاتى ئیسرائیلی دەستگیر دەکەن بە تۆمەتى ئەوەى کارى سیخوڕیان ئەنجامداوە بۆ ئێران، بەوهۆیەشەوە زیان بە ئاسایشی دەوڵەت گەیشتووە.
دادگاى لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، ئاشکرایکردوە ئەو سێ هاوڵاتییە ئیسرائیلییە لە دوو دۆسیەی جیادا بە گومانی ئەنجامدانی ئەرک بۆ گروپەکانى ئێران کە ڕەنگە ئاسایشی نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە، دەستگیرکراوون.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، لە 15ی حوزەیران، کەسێکى تەمەن 33 ساڵ، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کارمەندانی ئیتلاعاتی ئێران و ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆر بە ناوی ئەوانەوە دەستبەسەر کراوە، لەنێو ئەو تۆمەتانەدا، دەوترێت ئەوکەسە نارنجۆکێکى پێبوەو ویسویەتى لەناوچەیەکى قەرەباڵغدا دایبنێت بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی.
لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دوو هاوڵاتى دانیشتووی شاری تیبریاس بە ناوەکانی تەمەن ١٨ ساڵ و تەمەن ٢٠ ساڵ دەستگیرکراون. گومان دەکرێت ئەو دوو کەسە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەگەڵ گروپە هەواڵگرییەکانى ئێران پەیوەندییان هەبووبێت و ئەرکی چاودێرییان ئەنجامداوە.
وێنەو ڤیدیۆى مۆڵەکانی بازرگانیان گرتووەو زانیاریان لەسەر ژمارەی کارمەندانی ئاسایش و ژمارەی فرۆشگاکان و شێوازی مۆڵەکان کۆکردوەتەوە، ئەو شوێنانەی وێنەیان گیراوە بریتین لە مۆڵی گراند کانیۆن لە هایفا، بیگ فاشن لە تیبێریاس، سەنتەری دیزنگۆف و نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ لە تەلئەبیب.
تۆمەتبارەکان لەکاتی ئەرکەکاندا دیمەنى ئەو شوێنانەیان بۆ مامەڵەکارەکەیان ناردووە و تەنانەت داوای ئەرکی زیاتریشیان کردووە، جگە لەوەش دەسەڵاتداران دەڵێن گومانیان هەیە کە ئەو کەسانە پارەیان وەرگرتوە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی.
