ڕۆیتەرز: هێزەکانی سوریا هەزارو ٥٠٠ عەلەوییان کۆمەڵکوژ کردووە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى ئاژانسى ڕۆیتەرز لەشەپۆلی کوشتنی چەکدارانی سوننە لە کۆمەڵگە عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سوریا لە ٧ تا ٩ی ئازارى ڕابردوو، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ عەلەوی سوری کوژراون و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن. 

لە لێکۆڵینەوەکەدا ٤٠ شوێنی جیاوازی کوشتنی تۆڵەسەندنەوە و هێرش و تاڵانکردن لە دژی کەمینە ئاینییەکە دەرکەوتووە، کە لە مێژە پەیوەندییان بە حکومەتی پێشووى ئەسەدەوە هەیە.

دڵی گەنجەکە لە سنگی دەرهێنرابوو،  لەسەر جەستەی دانراوە. ناوی ژمارە ٥٦ بوو لە لیستی دەستنووسێکی ٦٠ کوژراودا کە ئامۆزاکانی و دراوسێکانی و لانیکەم شەش منداڵی خەڵکی گوندی کەنار دەریای سوریایان لەخۆگرتبوو.

ئەو کەسانەی کە سولەیمان ڕەشید سەعدی تەمەن ٢٥ ساڵیان کوشتووە، لە تەلەفۆنی قوربانییەکەوە پەیوەندییان بە باوکیەوە کردووە و وتویانە وەرە تەرمەکەى ببەرەوە کە لە تەنیشت سەرتاشخانەکە بووە.

باوکی، ڕەشید سەعد، دەڵێت: سنگی بە فراوانی کراوە بوو، دڵیان دەرهێنابوو، لەسەر سنگی دایاننابو". ئەو ڕۆژە درەنگانی پاشنیوەڕۆی ٨ی ئازار بوو لە گوندی ئەلروسەفا، سەربڕینی سولەیمان ڕەشید سەعد بەشێک بوو لە شەپۆلێکی کوشتنی چەکدارانی سوننە لە کۆمەڵگە عەلەوییەکان.

خێزانە عەلەوییەکان و سەرکردەکانیان بە زەحمەت لیستی ئەو کەسانەیان کۆکردەوە کە لە مانگی ئازاردا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژراون. 

بەپێى بەدواداچوونەکانى ئاژانسی ڕۆیتەرز، لانیکەم دەیان لایەن کە ئێستا لەژێر فەرماندەیی حکومەتی نوێدان، لەنێویاندا بیانییەکان، بەشدارییان لە کوشتنەکانی مانگی ئازاردا کردووە. نزیکەی نیوەیان ساڵانێکە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە لە ژێر سزای نێودەوڵەتیدان ، لەوانە کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسی.

هێرشبەرانی لایەنگری حکومەت زۆرجار ماڵی قوربانییەکانیان تاڵان، سووتاندن یان تێکدانیان دەداو نامەى هەڕەشەئامێزیان بەجێدەهێشت وەک ئەم پەیامەی کە لەسەر ماڵێکی گوندی سۆنۆبار نووسرابوو: ئێوە کەمینە بوون و ئێستا دەگمەنن.

ئەو توندوتیژییە لە وەڵامی یاخیبوونێکدا بوو کە لەلایەن ئەفسەرانی پێشووی دڵسۆزی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا ڕێکخرابوو و بەپێی ڕاپۆرتی حکومەتی ئەو وڵاتە 200 هێزی ئەمنی کوژران.

زۆرێک لە سوریا ناڕەزاییان لە عەلەوییەکان هەیە، کە لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتی ئەسەددا کاریگەرییەکی ناڕێژەیی لەناو سەربازی و حکومەتدا هەبووە.

دۆزینەوەکانی ڕۆیتەرز لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ وردە وردە سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەد. ئەو لێکنزیکبوونەوەیە بۆ واشنتۆن کارێکی نائاساییە: حکومەتە نوێیەکەی سوریا لەلایەن گروپێکى ئیسلامی کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە پێشتر بە تەحریر شام ناسراوە، کە پێشتر لقی سوریای قاعیدە بووە و بە بەرەی نوسرە ناسرابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار