سێ ڕۆژە ئاگرەکەى تورکیا ناکوژێتەوە هەزاران کەس ناوچەکەیان چۆڵکردووە

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ماوەى سێ رۆژە ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای ئیزمیرو هاتایی تورکیا کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان تائێستا بەردەوامە، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەسیش ناوچەکەیان جێهێشتووە، بەهۆى بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماشەو کارى تیمەکان زۆر سەختربووە.

ئیبراهیم یوماکلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانى تورکیا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکان لە ئەکاونتی ئێکسی خۆی پەیامێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەڵێت: لەگەڵ یەکەم ڕووناکی بەیانیەکى نوێ، دیسانەوە دەستە پۆڵاییەکان لە ئاسمانن بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە ئێمە بەردەوامین لو دارستانەکانی ئیزمیر و مانیسا و هاتای تیمەکان لەئاسمان و زەوییەوە، شەو و ڕۆژ شەڕ دەکەین بۆ پاراستنی نیشتمانە سەوزەکەمان.  

ڕۆژى هەینی ڕابردوو 27ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دارستانەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ئاگر لە دارستانێکی سنووری شاری کینیک لە پارێزگای ئیزمیر لە باشووری رۆژئاوای تورکیا کەوتەوەو سەرەتا ئاگرەکە لە پوش و پاوانی سنووری شارەکە کەوتوەتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووەو تائئستاش فراوانتر دەبێت. 
 
ئاگری دارستانەکانی لە مانیسا بە 3 فڕۆکە، 5 هێلیکۆپتەر، 85 بارهەڵگری ئاو، 31 ئامێری بیناسازی و 13 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەو دەیان کرێکارانی دارستان لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان، بەڵام بەهۆى بەرزى پلەى گەرماو کاریگەریی باوە ئاگرەکە بەردەوامە.

بەشێک لەو ئاگرە دارستانانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەرانسەری تورکیا ڕوویداوە، کۆنترۆڵکراون و هەندێکی تریش بەردەوامن. تا ٣٠ی حوزەیران، دوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە لە ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای کەوتەوە، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بە شێوەیەکی کاتی گواسترانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.

لە ٣٠ی حوزەیران ئاگر لە گەڕەکە جیاوازەکانی هاتای کەوتەوە، بای بەهێز ڕێگری لە بەکارهێنانی فڕۆکەکانی ئاگرکوژێنەوە کرد کە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. ئاگرەکە کە لە هەندێک شوێن کۆنتڕۆڵ کرابوو، تا ئێستا نەکوژاوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار