ئەندامانی دادگای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەکانیان کشاندەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری عێراق بەسەرۆكایەتی فایەق زێدان كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی دادوەرانی دادگای تەمیزو داواكاری گشتی و دادگای فیدراڵی كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پیرۆزبایی لە مونتەزر ئیبراهیم كرا، وەك سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق و سوپاسی ئەندامانی دادگای فیدراڵیان كرد كە داواكارییان بۆ خانەنشینی كشاندەوە دوای ئەوەی بیانووەكانیان بۆ خانەنیشین بوون كۆتایی هات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوانەی ئامادەبوون دەستخۆشییان لە سەرۆکی دادوەری نوێ، دادوەر مونته‌زڕ ئیبراهیم کردووە، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بۆ ئەو پۆستە و سوپاسی ئەندامانی دادگاشیان کردووە بۆ کشانەوەی داواکارییەکەیان بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ خانەنشینی دوای ئەوەی هۆکارەکانی ڕەوانەکردنیان چیتر کارپێنەکراوە".

ڕوونیشیکردەوە، "کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی کاری دادوەری دروست، پابەندبوون بە دەسەڵاتی دادوەری، بەپێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، هەروەها گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕەفتارێک یان پراکتیزەیەک کە ئەم کارە تێکبدات".

هەفتەی رابردوو 9 ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد  بەهۆی ناڕەزاییان بەرامبەر جاسم عمێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دواتر جاسم عێمری داوای خانەنشینبوونی كرد و سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دانرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار