ترەمپ داوا لە حەماس دەکات بەئاگربەست ڕازیبێت

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست بۆ ماوەی (60) رۆژ لە کەرتی غەززەو، هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەو ماوەیەدا.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: رەزامەندی تەلئەبیب دوای ئەوە هاتووە، تیمەکەی رۆژی سێشەممە كۆبونەوەیەکی درێژو بەرهەمداریان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە، هیواشی خواست حەماس ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات، وەك خۆی وتی، بۆ چاکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ پێیوابوو، دۆخی ناوچەكە باشتر نابێت، بەڵکو خراپتر دەبێت، ئەگەر حەماس رەتی بکاتەوە، وتیشی: قەتەرییەکان و میسرییەکان کە هەوڵی زۆریان داوە بۆ یارمەتیدانی گەیشتن بە ئاشتی، ئەم پێشنیازە کۆتاییە پێشکەش دەکەن.

ترامپ ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو کە هیوادارە هەفتەی داهاتوو لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا "ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ بارمتەکان" بکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆببێتەوە.

نەتەنیاهوو لە سەردانێکیدا بۆ دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباک) لە باشووری ئیسرائیل گوتی، "ژمارەیەکی زۆر دەرفەت هەن. یەکەم و پێش هەموویان، رزگارکردنی بارمتەکانە. بێگومان پێویستە پرسی غەززەش چارەسەر بکەین و حەماس لەنێوببەین، بەڵام بڕوام وایە دەتوانین هەردوو ئامانجەکە بەدەست بهێنین."
 
کۆمەڵەی خێزانی بارمتەکان پێشوازییان لە "گۆڕان"ی هەڵوێستی نەتەنیاهوو کرد، ستایشی بڕیارەکەیان کرد بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان وەک کاری لەپێشینەی حکومەت.
 
نەتەنیاهوو لە قسەکانیدا وشەی "رزگارکردن"ی لەبری "ئازادکردن" بەکارهێنا و خۆی لە وشەی "رێککەوتن" بەدوور گرت.
 
شەڕی غەززە کاتێک سەریهەڵدا چەکدارانی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و ئامارە ئیسرائیلییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بووەتە هۆی کوژرانی ١٢٠٠ کەس و گرتنی ٢٥١ کەس لە غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار