نەتانیاهۆ: حـ.ـەمـ.ـاس لە ڕەگ و ریشە دەردەهێنین

17 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوێندی خوارد کە حەماس لەناو ببات، ئەمەش لە یەکەم لێدوانی گشتیدا بوو، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ ڕاگەیاند.

بزوتنەوەى حەماسیش ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکمان دەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و ئیسرائیل بەتەواوەتی بکشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا وتی: حەماس نابێت،  حەماسستان نابێت، ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ دوواوە ئەوە کۆتایی هاتووە، وتیشى: هەموو دیلەکانمان ئازاد دەکەین و حەماس لە رەگ و ریشەی خۆی دەردەهێنین.

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل ڕازی بووە بە مەرجەکانی ئاگربەست کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆببێتەوە.

وتەبێژێک بەناوى حەماسەوە دەڵێت: پێشنیازی نوێی ئاگربەستمان لە نێوەندگیرەکانەوە پێگەیشتووە و لێیدەکۆڵینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە حەماس کرد کە ڕازی بێت بەو شتەی کە بە "پێشنیاری کۆتایی" وەسفی کردووە بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە، کە لەلایەن بەرپرسانی نێوەندگیری قەتەر و میسرەوە پێشکەش دەکرێت.

ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ڕاستی سۆشیالی خۆی ڕایگەیاندووە، نوێنەرانی کۆبوونەوەیەکی "درێژ و بەرهەمدار"یان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە غەززە ئەنجامداوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەستی 60 ڕۆژە ڕازی بووە، "لەو ماوەیەدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە"، ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی قەتەر و میسر "ئەم پێشنیازە کۆتاییە" دەگەیەننە حەماس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار