کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل: پارەی فریاگوزاری بۆ ئەوانەى ماڵیان ڕوخاوە نزیکه لەتەواوبوون

11 كاتژمێر لەمەوپێش



پارەی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی ئیسرائیل نزیکە بوو لە تەواوبوون، پێویستمان بە هاوکاری ئێوەیە، ئەمە ناونیشانى ڕاپۆرتێکى کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت ڕەنگە مووشەکەکانی ئێران وەستابن لەکەوتنە خوارەوەو وێرانکارى، بەڵام بۆ سەدان خێزانی ئیسرائیلی بونەتە کابوسێکى زۆر دوورو درێژو ئاسەوارەکانى لە کۆتایی نایەت.

لە شارەکانی وەک بات یام، تەلئەبیب،  بەیرشێڤا لە کاتی هێرشە مووشەکییە بێوێنەکانی ئێراندا، دەیان بینا ڕوخان و زیانى زۆریان بەرکەوتووە، زۆرێک لە خێزانەکان جگە لەو بیجامە و فانیلەیەى کە لەبەریان کردبوو بۆ جێگاى پەناگەکان هیچی تریان پێنەبووەو دوای چەند هەفتەیەک، هێشتا شوێنێکی سەلامەتیان نییە بۆى بگەڕێنەوە.

پەناگەی نیشتەجێبوونی فریاگوزاری بە هەماهەنگی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و حکومەت دروستکراون، ئەو هۆتێلانەی لە سەرەتای شەڕەکەدا خزمەتگوزاریان بەخۆڕایی پێشکەش دەکرد، درێژکردنەوەی مانەوەیان وەستاندوە بەپاساوى ئەوەى هیچ بڕە پارەیەکیان لەبەردەستدا نەماوە، بەمەش خێزانەکان بێهیوا بوون لەوەى لەژێر سەقفێکدا بمێننەوەو ژیان بکەن.

رێکخراوە مرۆییەکان، ڕۆژانە لەسەر خۆراک و دایبی و شیرەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکان بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەش دەکەن، بەڵام بەخشینەکان خاوبوونەتەوە و پارەی فریاگوزاری نزیکە لە تەواوبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار