تارمایی قەسام بەربەستێکە لە بەردەم ڕێککەوتنی غەززە

23 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ڕاپۆرتێکی نوێی بەریتانیا بەربەستێکی ئاشکرا کردووە کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک لە کەرتی غەززە، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێدەچێت وەڵامی حەماس بۆ پێشنیاری ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بزانرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، عیزەدین حەداد، فەرماندەی نوێی لیواکانی قاسام، باڵی سەربازی حەماس لە غەززە، وەک بەربەستێک لەبەردەم هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ وەستاوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەداد کە نازناوی "تارمایی یان (جنۆکە)ی لیواکانی قەسام"ی پێدراوە، کە دوای کوژرانی محەمەد سینوار لە مانگی ئایاری ڕابردوودا فەرماندەیی باڵی سەربازیی گروەتە ئەستۆ، بە هەڵوێستە توندڕەوەکانی ناسراوە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ ئۆفەرێک بداتە ئیسرائیل بەبێ ئەوەى تەواوی نەکێشنەوەو کۆتایی نەهێنن بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ هەمیشە.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکان بڵاویکردەوە، حەداد ئیلهام بۆ ڕێبازەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئیسرائیل لە ئەزموونی بەرخۆدانی چیچان لە دژی ڕووسەکان لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو وەردەگرێت و ئەو شەڕە درێژخایەنە وەک مۆدێلێک بۆ شەڕکردن تا دوا هەناسە تەماشا دەکات.

لە زاری بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سێ بەرپرسی بەرگری ئیسرائیل کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە، عیزەدین حەداد بە توندی دژایەتی هەوڵەکانی ئیسرائیل دەکات بۆ دوورخستنەوەی حەماس لە دەسەڵات لە کەرتی غەززە.

لای خۆیەوە، مایکل میلشتاین، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل و پسپۆڕی کاروباری فەلەستین، ڕایگەیاندووە، "ئەو هەمان هێڵی سووری هەیە وەک ئەوانەی پێش خۆی".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پێدەچێت وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بزانرێت.

لەلایەکى دیکەوە، سەرچاوەیەک لە گروپە  فەلەستینییەکان بە ئەلحەداسی ڕاگەیاندوە حەماس ئاگاداری کردینەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ وەڵامی خۆی پێشکەش بە نێوەندگرەکان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار