سێ سەرۆک شارەوانی دیکەی سەربە جەهەپە دەستبەسەر کران

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هەریەکە لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و ئانتالیا و سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان، کە هەرسێکیان سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ن دەستگیر کران.

گرژییەکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا تا دێت قووڵتر دەبنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەریەک لە زەیدان کەرەلار، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەدەنە، عەبدوڵڕەحمان توتدێرە، سەرۆکی شارەوانیی ئەدیامان و موهیتتین بۆچێک، سەرۆکی گەورە شارەوانیی گەورەی ئەنتاڵیا لەگەڵ 15 کەسی دیکە کە سەربە جەهەپەن، بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کران. 

بەیانیی شەممە 5ی تەممووزی 2025 لە چوارچیوەی دۆسیەیەکی "گەندەڵیی دارایی"دا، هەریەکە لە زەیدان کاراڵار، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و عەبدولڕەحمان توتدەرە، سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان دەستگیر کران.
 
هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 13 کەسی دیکە دەرچووە.
 
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئانتاڵیاش لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی "گەندەڵیی دارایی"دا سێ کەسی دەستگیر کرد کە یەکێکیان موهیتیت بۆجەک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیایە.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024ی تورکیادا زەیدان کاراڵار 46.72%ی دەنگەکان، موهیتیت بۆجەک 71.48%ی دەنگەکان و عەبدولڕەحمان توتدەرە  49.74%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

ئەم پرۆسەیە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ لەگەڵ 100 ئەندامی دیکەی جەهەپە لەو شارە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار