ئێران: ئەمەریکا دەبێت قەرەبوی زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکاتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسی هەواڵی میهر، ڕایگەیاند، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پلاتفۆرمی ئێکس، نووسیویەتی، ئەمەریکا دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانیدا، بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتوون.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی, لە پەیامەکەیدا، نووسیویەتی "حکوومەتی ئەمەریکا هێرشی سەربازیی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان، کە بۆ بەرنامەی ئاشتییانە کاریان تێدا دەکرا. ئەم ‌هێرشە، زیانێکی زۆری لەو  دامەزراوانە دا و ئێمە بە توندی سەرکۆنەی دەکەین. حکوومەتی ئەمەریکا بەرانبەر بەم هێرشە نایاسایی و تاوانکارییە، بەرپرسە و دەبێت قەرەبووی ماددی و مەعنەویمان بکاتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت."

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافی یاسایی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژکاران بەکار دەهێنێت و ڕێکارە دیبلۆماسییەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو دوژمنکارییە و دادگاییکردنی تاوانکاران، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەکار دەهێنێت." 

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا بە فڕۆکەی جۆری بی 2، هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانـیان بۆمباران کرد. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار