سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی كرد

4 هەفتە لەمەوپێش



 

دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ 7ـی تەممووزی 2025، کۆبوونەوەی یەکەمی ڕاوێژکاریی بە سەرۆکایەتییە تازەکەی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.

 ئامادەبووان جەختیان لەسەر ئەم بنەمایانە کردەوە:

یەکەم: پابەندبوونی دادگای باڵای فیدراڵی بە پسپۆڕییە دەستووریەکانی وەک ئەوەی لە ماددەی (32 و 93) دەستوور و ماددەی (4) ی یاسای ژمارە (30) ساڵی 2005 ی دادگا و ڕاستکراوە بە یاسای ژمارە (25) ی ساڵی 2021 و فراواننەکردنی ئەم پسپۆڕییانە، ئەوەش بە مەبەستی جەختکردنەوە لە سەربەخۆیی دادگا لە وەرگرتنی بڕیارەکان و ڕێگەنەدان بە دەستوەردانی سیاسی لە کارەکانی دادگادا. 

دووەم: جەخت کردنەوە لە پابەندبوونی دادگای باڵای فیدراڵی لە بێلایەنی و بە یەکچاو تەماشاکردنی هەموو لایەنە سیاسییەکان؛ مەبەست و مەرامی بنەڕەتیی دادگا پاراستنی سیستەمی سیاسی لە عێراق و ڕێزگرتنە لە مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

سێیەم: دەستوەرنەدان لە کارەکانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و ڕێزگرتن لە ئەو بڕیارانەی کە لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور بۆیانی دیاریی کردووە، دەری دەکەن؛ مەگەر ئەوەی پێچەوانەی دەستوور بێت، ئەوەش بە تۆمارکردنی سکاڵای دەستووریی تایبەت، ڕێگریی لێ دەکرێت. هەروا پتەوکردنی جیاوازیی لە نێوان دەسەڵاتەکاندا.

چوارەم: جەختکردنەوە لەوەی ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی پەرلەمان، بە گوێرەی ئەوەی لە ماددەی (93/حەوتەم)ی دەستووردا بۆی دیاری کراوە دەبێت و دادگا تێکەڵی کێشە سیاسییەکانی تایبەت بەو بابەتە نابێت.

پێنجەم: جەختکردنەوە لەوەی کە دادگای باڵای فیدراڵی یەکێکە لە پێکهاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری بە گوێرەی حوکمەکانی ماددەی (89) ی دەستوور و لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و پێکهاتەکانی دیکەی دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ پتەوکردنی بنەمای داد و ڕێزگرن لە حوکمەکانی دەستوور و یاساکان، کار دەکات. 

شەشەم: جەختکردنەوە لە هاوکاریی لەگەڵ لایەنە پسپۆڕەکاندا لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و گفتۆگۆ لەگەڵ موفتی و   مامۆستایانی یاسای دەستووری، بە جۆرێک کە خزمەتی کاری دەستووری دادگا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار