ئەمریكا تەحریر شامى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

دوێنێ



 

بەگوێرەی یاداشتێک کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە، ئیدارەی ترەمپ ڕۆژی دووشەممە بەرەی نوسرە کە بنکەکەی لە سوریایە، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی فیدراڵی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئەمریکا دەستنیشانکردنی بەرەى نوسرەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش گۆڕانکاری لە هەڵوێستی فەرمی بەرامبەر بەو گروپە دەردەخات کە ساڵانێک بوو وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی هاتووە.

بەگوێرەی یاداشتێك كە رۆژی 23ی حوزەیران لەلایەن ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە دەرچووەو لە تۆماری فیدراڵی ئەمریكادا بڵاوبووەتەوە، بڕیار رۆژی 8ی تەموز واتا سبەینێ بڕیاری هەڵگرتنی (بەرەی نوسرە) لە لیستی تیرۆر كارا بكرێت. 

(بەرەی نوسرە) كە ئێستا بووە بە (دەستەی تەحریر شام)؛ لەلایەن ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی)ی سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریاوە سەرۆكایەتیی دەكرێت.

شەرع ئەم رۆژانە لە دانوستاندایە لەگەڵ ئیسرائیل، بەنێوەندگیریی سعودیەش چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا كەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار